14 خولەک پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن
پەیام
سەرۆكی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە
یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە میانمار پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا بگەڕێنێتەوە
زێدی خۆیان.
لە میانی سەردانێكیدا بۆ
كەمپەكانی كۆكس بازار لە باشووری بەنگلادیش، خەلیل ڕەحمان، سەرۆكی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە
یەكگرتووەكان، داوای لە میانمار كرد بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكات و
پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا بە شێوەیەكی سەلامەت، خۆبەخشانە و شكۆمەندانە بگەڕێنێتەوە
زێدی خۆیان.
ڕەحمان لە گردبوونەوەیەكی
جەماوەریی ناوچەی ئۆكیا بە بەشداریی هەزاران پەنابەر كە بە دروشمەوە داوای گەڕانەوەیان
دەكرد، جەختی كردەوە بەرپرسیارێتیی سەرەكی دەكەوێتە سەر شانی میانمار و دەبێت بە نیازپاكییەوە
پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بێت.
داوایشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
كرد بەرپرسیارێتیی جێبەجێكردنی بڕیارەكە و پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی تەواو هەڵبگرێت.
ئەم گردبوونەوەیە ڕۆژێك
دوای بڕیارە مێژووییەكەی پێنجشەممەی دادگای دادی نێودەوڵەتی دێت، كە بۆ یەكەم جار
لە مێژووی 80 ساڵەیدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی دەوڵەتێك جینۆسایدی ئەنجام داوە، دوای ئەوەی
دەركەوت هێزە ئەمنییەكانی میانمار لە هەڵمەتی سەركوتكردنی 2017ی ویلایەتی ڕاخیندا
هەزاران مەدەنیی موسوڵمانی ڕۆهینگیایان كوشتووە و توندوتیژیی سێكسییان دژی ژنان و
توندوتیژیی سەختیان دژی منداڵان ئەنجام داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە