19 خولەک پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت
پەیام
پیاوێك بە تۆمەتی هۆكاری
ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی كالیفۆڕنیا دادگایی دەكرێت
و پێشبینی دەكرێت بە دەیان ساڵ بەندكردن سزا بدرێت.
دادگایی پیاوێكی ئەمریكی
بەناوی (جۆناسان ڕیندەركنخت)ی تەمەن 30 ساڵ بە تۆمەتی هۆكاری ئاگركەوتنەوە كوشندەكەی
سەری ساڵی 2025 دەستیپێكرد كە بووە یەكێك لە ئاگركەوتنەوە كوشندەكان و بەهۆیەوە دەیان
كەس گیانیان لەدەست دا.
پێشبینی دەكرێت ئەو پیاوە
ئەمریكییە سزای 40 ساڵ بەندكردنی بەسەردا بسەپێنرێت و پارێزەرەكەی جەختی كردەوە لە
نەبوونی هیچ بەڵگەیەكی ڕاستەوخۆ لەسەر ئەوەی بریكارەكەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بێت.
ئەو ئاگركەوتنەوەی ئەو پیاوە
ئەمریكییە ـ فەڕەنسییەی لەسەر دادگایی دەكرێت بووە یەكێك لە كوشندەترین ئاگركەوتنەوەكان
لە مێژووی ویلایەتی كالیفۆرنیا و بەهۆیەوە بە هەزاران ماڵ لەنێوچوون و 31 كەس گیانیان
لەدەست دا و دوای نزیكەی دوو ساڵ هێشتا پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بەردەوامە.
(جۆناسان
ڕیندەركنخت) لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دەستگیر كرا و بەپێی زانیارییەكانیش
چات جی پی تی ڕۆڵی لە ڕێنیشاندان بۆ دەستگركردنیدا هەبووە و بە دوای ڕێگەیەكدا گەڕاوە
كە لە بەرپرسیارێتی لە ئاگركەوتنەوەكە بێتاوانی بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە