13 خولەک پێش ئێستا 7 جار خوێنراوەتەوە

قوربانییانی كۆمەڵكوژیی غەززە بۆ 74 هەزار و 736 شەهید بەرزبووەوە

پەیام  
ئاماری قوربانییانی كەرتی غەززەی فەڵەستین بۆ 74 هەزار و 736 شەهید و زیاتر لە 176 هەزار بریندار بەرز بووەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە، لە ڕاگەیانراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئاگربەست لە كەرتەكە، بڵاو كردەوە.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا نۆ تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەززە و 55 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە: لە دەستپێكی ئاگربەست لە كەرتی غەززە لە 10ی ئۆكتۆبەری 2025ـەوە، هەزار و 671 كەس شەهید بوون و شەش هەزار و 62ی دیكەیش بریندار بوون، تەرمی 851 كەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكاندا دەرهێنراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە "ئاماری ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرش و كۆمەڵكوژییەكانی قەوارەی زایۆنییەوە لە كەرتەكە شەهید بوون گەیشتووەتە 74 هەزار و 736 كەس، 176 هەزار و 194 كەسیش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی هێشتا تەرمی هەزاران كەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناكاندا ماونەتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    قوربانییانی كۆمەڵكوژیی غەززە بۆ 74 هەزار و 736 شەهید بەرزبووەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانمانەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان و سعودیە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر یەكدی ئەنجامدا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی غەززە: درێژكردنەوەی ماوەی گرتنی د.ئەبو سەفیە تاوانێكی گەورەیە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهو فشار بۆ بەشداریی واشنتۆن لە هەڵمەتێكی سەربازیی دژی ئێران دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی فراوانی بۆ سەر ناوەڕاستی كەرتی غەززە دەستپێكردەوە

سەرەتا