19 خولەک پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت
پەیام
دارا رەشید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و وهزیری پلاندانانی حكومهتی
ماوەبەسەرچووی ههرێم ڕایگەیاند، یەكێتی
بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووە و حوکمڕانییەکی ڕەشید و ڕاستی دەوێت.
ئەمرۆ کۆبوونەوەکەی
یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەسەر كۆبوونەوەكە ئەو سەركردەیەی یەكێتی وتی
"ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە سەرەتایەکە و ئینشائەڵڵا بەو ئاراستەیە دەڕوات کە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت".
دارا رەشید رەتیکردەوە یەکێتی بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی بووبێت و وتی،"یەکێتی خۆی بەخاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت،
ئەمڕۆ یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتییە،
بستێک لەم کوردستانە نییە لە هەر چوار پارچەی کوردستانیش کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تێیدا خوێنی نەڕشتبێت و شەهیدی نەدابێت".
وتیشی "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت حوکمڕانییەکی رەشید و راستە کە خزمەتکاری هەموو خەڵکی کوردستان بێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە