21 خولەک پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە
پەیام
هێزەکانی پۆلیسی وزە کۆنترۆڵی
ئەمنیی خۆیان بەسەر ڕێڕەوی بۆرییە نەوتییەکاندا لە ناحیەی جورفوسەخر توند دەکەنەوە
و 12 خاڵی چاودێریی نوێیان دروستکرد، بە ئامانجی پاراستنی سامانی نیشتمانی و مسۆگەرکردنی
بەردەوامیی کاری تۆڕی نەوتی.
لیوا د.میقداد میری، سەرۆکی
فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی پۆلیسی وزە بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک لە ئەرکە ئەمنییەکانیان بەردەوامن بۆ
پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە سنووری بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ناحیەی جورفوسەخر، کە
درێژییەکەی زیاتر لە پێنج کیلۆمەترە. ئەرکەکە بە سەرپەرشتیی مەیدانیی فەریق روکن
مافپەروەر حامد عەبدوڵا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزە بەڕێوە دەچێت.
میری، ڕوونیشیکردەوە، فەوجێکی
سەر بە لیوای کۆماندۆ لەم ئەرکەدا بەشدارە و بە پشتبەستن بە هەوڵی هونەری و ئامێرە
تایبەتمەندەکان، ڕێگەیەکی مەیدانییان لە تەنیشت بۆرییە نەوتییەکانەوە کردووەتەوە.
ئەم هەنگاوە بۆ ڕێکخستنی ڕێڕەوەکان لە ناوچە سەختەکەدا و ئاسانکردنی جووڵەی هێزە ئەمنییەکانە،
تاوەکو بتوانن ئەرکە مەیدانییەکانیان جێبەجێ بکەن.
ڕۆژی 20ی 11ی 2026 ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی
جورف سەخر لە پارێزگای بابل دەستیپێکرد و هێزە هاوبەشەكانی عێراق چوونە ناوچەكەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە