17 خولەک پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

پەیام  

ئاگرێكی گەورە لە وێستگەیەكی غازیی كارەبا لە پارێزگای بەسڕە كەوتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش 39 كەس بوونەتە قوربانی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بۆریییەكی غازی لە نزیك وێستگەی كارەبای قەزای (هارسە) لەوپەڕی باشووری پارێزگای بەسرە تەقیەوە.

لە نوێترین ڕاگەیەنراویشدا لەوبارەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاوی كردەوە كە بەپێی نوێترین ئامارەكان چوار كەس بەهۆی ڕووداوەكەوە گیانیان لەدەست داوە و 35ی دیكە بریندار بوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایشیگەیاند: لێكۆڵینەوە لە هۆكار و وردەكاری تەقینەوەكە دەستی پێ كردووە.

پێشتر فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بەسرە ئاماری سەرەتایی ڕووداوەكەی گیانلەدەستدانی بە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 28 كەسی دیكە ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: بریندارەكان لە ڕووی پلەی مەترسیدارییەوە لە یەكدی جیاوازن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی وێستگەی كارەبای قەزای (هارسە)ی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی زانیارییەكان، دوای تەقینەوەكە، ئاگرەكەی گەیشتە كۆگاكانی غاز و زیانی بە وێستگەكە و زیاتر لە 17 ماڵ و چەند ئۆتۆمبێلێك گەیاند.

ئەمەو وێستگەكە 20 كیلۆمەتر لە باكووری سەنتەری شاری بەسرە دوورە و توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 1400 مێگاواتی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق تەرخان دەكات

سەرەتا