17 خولەک پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

پەیام
وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكان لە ئەستۆی حكوومەتی فیدڕاڵییدایە.

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد، كە دەستگیركردنی كەسانێك كە دەستیان لە قاچاخچێتیی نەوتدا هەبووە بەدوور نازانین و وتیشی: هەر كەس ناوی لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتدا هەبێت دەستی دادگای پێ دەگات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا حەیدەر عەبوودی ڕایشیگەیاند: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە ئەستۆی حكوومەتی فیدڕاڵییداڵیە و ئەمەش تەنیا بۆ چوارچێوەیەكی جوگرافی دیارییكراو نییە، بەڵكوو سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

حەیدەر عەبوودی وتیشی: هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی هەموو عێراق هەیە، ئەو هێزانەش فەرمانیان پێ دراوە بەدواداچوون بۆ هەر گومانێكی قاچاخچێتی نەوت بكەن و ڕاپۆرت و زانیارییەكان بۆ سەرۆكوەزیران بەرز بكەنەوە.

بەپێی قسەی وتەبێژی حكوومەتی عێراق حكوومەت ڕێگە نادات ئەو دڵەڕاوكێ و ئاڵۆزییەی پێشتر لە جورفولسەخر هەبووە دووبارە ببێتەوە و وتیشی: تا دێت متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە عێراق زیاتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

سەرەتا