18 خولەک پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

پەیام  
ماڵپەڕێكی ئەڵمانی وردەكاری كشانەوەی حزبوڵڵا و ناكۆكیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرا دەكات.

تۆڕی دی دەبلیوی ئەڵمانی، وردەكاری كشانەوەی حزبوڵڵای عێراقی لە ناوچەی جورفولسەخر ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوە كرد، لێكترازان هەیە لەنێوان ئەوانەی پشتگیریی ڕادەستكردنی هەندێك ناوچە بە حكومەت دەكەن و ئەوانەی دەیانەوێت دوور لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی بیانهێڵنەوە.

تۆڕەكە ڕایگەیاندووە، ناكۆكی لەناو سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، بەشێكیان ڕادەستكردنی قۆناغبەندی بێ فشاریان پێ باشە و ئەوانی دیكە پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكەن.
دی دەبلیو جەختی كردووەتەوە بزووتنەوەكە دەیەوێت گرووپی دیاریكراوی حەشدی شەعبی هەندێك كەرتی جورفوسەخر وەربگرن بێ ڕادەستكردنی تەواوەتی بە هێزە ئەمنییە فیدراڵییەكان، كە بەپێی ڕاپۆرتەكە پێدەچێت حكومەتی عێراق لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەدا ڕەزامەندی لەسەر دابێت.

ئەمە لە كاتێكدایە سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە حزبوڵڵا لەسەر ڕادەستكردنی پێگەكانی لە ناوچەی جورفوسەخر بە هێزە عێراقییەكان لەمڕۆوە ڕەزامەندی نیشان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق تەرخان دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە هاوبەشەكانی عێراق چوونە ناو جورف سەخرەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دوو فڕۆكەی مێژوویی جۆری بۆینگ 747 دەفرۆشێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار بەرزبووەتەوە

سەرەتا