22 خولەک پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

پەیام
كۆبوونەوەیەك لەبارەی سەقامگیری نرخ و خستنەبازاڕی دۆلار بەڕێوە چوو و سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵیش بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ 21ی 11ی 2026، سەرۆكوەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی و بانكە حكوومییەكانی لەبارەی دۆخی سیاسەتی نەختینەیی و بانكە حكوومییەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی سەقامگیریی بازاڕی نێوخۆیی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە، لە كۆبوونەوەدا سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ بانكە حكوومییەكانی ڕاسپارد ڕێوشوێنە كارگێڕیی و تەكنییەكانی تایبەت بە خستنەبازاڕی دۆلار ئاسان و سادە بكەنەوە.

هەر لەو میانەیەدا، زەیدی بانكی بازرگانیی عێراقیشی ڕاسپارد كە بە نرخی فەڕمی بانكی ناوەندی كە 1520 دینارە بۆ هەر دۆلارێك، دۆلار بخاتە بازاڕەوە، لەكاتێكدا پێشتر بانكی بازرگانیی فرۆشتنی دۆلاری بەپێی ڕێوشوێن و بۆ توێژی سنووردار بووە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا زەیدی داوای كرد تاوتوێی ئەوەش بكرێت كە ڕۆڵی بانكەكان لە پێدانی دۆلار بە بازرگانەكان لە ڕێی كارتە بانكییەكانیانەوە و بە نرخی فەڕمی و بە ڕێژەیەك كە بگاتە 100 هەزار دۆلاری مانگانە، فراوان بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا كە ڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی باج و گومرگی سەر كەلوپەل و پێداویستی هاوردەكراو ئاسان بكرێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەی هاوردەركردن و سەقامگیریی لە جوڵەی بازاڕدا بهێنێتە كایەوە.

هەر وەك لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەكیش بۆ ئامادەكردنی ڕاسپاردەی پێویست لەبارەی باجی گومرگییەوە پێك هێنرا و بڕیار درا لە ماوەی 72 كاتژمێردا كارەكانی تەواو بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

سەرەتا