30 خولەک پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: نابێت ئێران ببێته خاوهنی چهكی ئهتۆمی
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترهمپ ڕایگەیاند ویستی هەیە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتننامەیەکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دەستپێڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ناوەکی.
دۆناڵد ترهمپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی Fox Newsی ئەمریکا لەبارەی پەرەسەندنەکانی پەیوەندیدار بە ئێران قسەی کرد و هەروەها دەنگۆی هێرشی سایبەری بۆ سەر بنکەکانی زانیاری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) هەڵسەنگاند.
ترهمپ رایگەیاند زۆر گرنگی نادات بە پرسی گۆڕینی ڕژێمی ئێران و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە دوو ڕژێمی لە ئێران لەناو بردووە و ئێستا بەڕەوڕووی ڕژێمی سێیەمە.
سەرۆکی ئەمریکا وتی: "لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی ئەنجام دەدەم، ڕێگە بە هیچ کەس نادام کە ئەوان بکاتە خاوەنی چەکی ناوەکی".
دۆناڵد ترهمپ لەبارەی دەنگۆی هێرش بۆ سەر داتاکانی بنکەی FBI ڕایگەیاند لەو پەرەسەندنانە زۆر دڵخۆش نییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک زانیاری نەزاندراوی پێشوو ئاشکرا بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە