45 خولەک پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
سهرهڕای ئاگربهست؛ بهردهوام ئاماری قوربانیان له بهرزبوونهوهدایه
پهیام
ئاماری ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە شههید بوون گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا نۆ تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و ٥٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، هەزار و ٦٧١ کەس شههید بوون و شەش هەزار و ٦٢ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٨٥١ کەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەهێندراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە شههید بوون، گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٦ هەزار و ١٩٤ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە