39 خولەک پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بە ئامانج گرتنی فڕۆكەیەكی (ئێف16)ی ڕاگەیاند و ئەمریكاش ڕەتیدەكاتەوە

پەیام
سوپای ئێران ڕایگەیاندووە كە فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكی لە جۆری (ئێف16) بە مووشەكی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەئامانج گیراوە و زیانی پێ گەیشتووە.

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی نێوخۆیی لە باشووری وڵات، ئێوارەی دوێنێ هەینی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمریكایان لە جۆری (ئێف16) لەسەر ئاوەكانی كەنداو دەستنیشان كردووە و دوای بەدواداچوون، مووشەكیان ئاڕاستە كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "تەقینەوەی مووشەكە لە نزیك فڕۆكەكە بووەتە هۆی زیانپێگەیاندنی و بەو هۆیەوە تیمەكەی ناچار بوون واز لەو ئەركە بهێنن كە پێیان سپێردراوە و لە یەكێك لە فڕۆكەخانەكانی ناوچەكە نیشتووەتەوە"، بەڵام تا كاتی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە، سوپای ئەمریكا هیچ پشتڕاستكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

پێشتریش سوپای پاسدارانی ئێرانیش خستنەخوارەوەی 58هەمین درۆنی ئەمریكی لە جۆری  (ئێم كیو نۆ)ی لەسەر گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەو هەواڵەی سوپای ئێرانی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند: ئێران بە هیچ شێوەیەك ڕۆژی ڕابردوو هێرشی نەكردووەتە سەر فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، سێنتكۆم ڕایشیگەیاند: سەرجەم فڕۆكەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەلامەتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    ئێران بە ئامانج گرتنی فڕۆكەیەكی (ئێف16)ی ڕاگەیاند و ئەمریكاش ڕەتیدەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسڕ.. دادگا بە هەمیشەیی (كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین)ی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی كۆمەڵكوژیی غەززە بۆ 74 هەزار و 736 شەهید بەرزبووەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانمانەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان و سعودیە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر یەكدی ئەنجامدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی غەززە: درێژكردنەوەی ماوەی گرتنی د.ئەبو سەفیە تاوانێكی گەورەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

سەرەتا