48 خولەک پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا ڕهتی دهكاتهوه هیچ فڕۆكهیهكی له لایهن ئێرانهوه پێكرا بێت
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پێکانی فڕۆکەیەکی ئێف-١٦ و ڕادارێکی لە بەحرەین ڕەت کردەوە و بۆردوومانکردنی پێگەیەکی ئێرانی ڕایگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) گێڕانەوەی ئێرانی سەبارەت بە بەئامانجگرتن و پێکانی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری "ئێف-١٦" ڕەتیکردەوە و جەختی لە سەلامەتیی سەرجەم فڕۆکەکانی لە ناوچەکەدا کردەوە. هاوکات ئەوەشی ڕەت کردەوە کە هیچ ڕادارێکی سەربازی لە بەحرەین پێکرابێت، لەبەرانبەریشدا بۆردوومانکردنی پێگەیەکی هەڵدانی مووشەکیی سەر بە سوپای پاسدارانی لە دوورگەی قیشم ڕاگەیاند.
لەسەر ئاستی سیاسیش، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مەرجی خۆی بۆ ئەنجامدانی "ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە و هەمیشەیی" نوێی کردەوە کە گەرەنتیی ئەوە بکات ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات تارانی بە پاشگەزبوونەوە لە بەڵێنەکانی تۆمەتبار کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە