16 خولەک پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لە ڕێگەی سەربازییەوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێین
پهیام
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، ڕێگەی سەربازیی بۆ شکاندنی گەمارۆکانی دەریایی ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەی هەیە و ئەوان بەم زووانە لەم ئاراستەدا هەنگاو دەنێین و وتیشی، ڕێگەی دەرچوون لە "دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی"، کە وڵاتەکەی گیرۆدەی بووە، گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەییە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز، قالیباف لە میانی ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند کە، دووژمن دەیەوێ بە سەپاندنی دۆخی "نەجەنگ و نە ئاشتی" بەسەر ئێراندا، وڵاتەکە بەرەو لاوازی ببات.
قالیباف وتیشی، "هەندێک رێگە هەیە بۆ شکاندنی گەمارۆکان (گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە ئێران) لە ڕێگەی سەربارییەوە. ئێمە بەم زوانە لەم ئاراستەدا هەنگاو دەنێین".
وتیشی، ڕێگەی دەرچوونی لە دۆخی "نەجەنگ و نە ئاشتی" دەستپێڕاگەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەییە و ئەوەش تەنیا بە بەهێزکردنی وڵات دەستەبەر دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە