42 خولەک پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و میسر لهسهر ههڵگرتنی ڤیزهی نێوانیان ڕێكهوتن
پهیام
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی ڕایگەیاند لەگەڵ سهرۆككۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا، ڕێککەوتوون.
عەلی فالح زەیدی لە سەردانەکەی بۆ قاھیرە لە کۆشکی ئیتحادییە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ھەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
سەرەتا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا قسەی کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و میسر لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر گرنگن و جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق و میسر ھەوڵدەدەن زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن لە بوارە جیاجیاکاندا.
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی وتیشی: "لەگەڵ سهرۆككۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا، ڕێککەوتین".
لەبەرانبەردا سهرۆككۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ قاھیرە و ڕاشیگەیاند ئیرادەیەکی ھاوبەش لەنێوان میسر و عێراقدا هەیە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان، ھەروەھا ستایشی ھەڵوێستەکانی عێراقی کرد لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی و ھەوڵەکانی بۆ پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە گرژییەکان لە پێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە