18 خولەک پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا لێكۆڵینهوه له هێرشی ئهلیكترۆنی بۆ سهر كهشتییه نهوتییهكان دهكات
پهیام
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ئەگەری تێوەگلانی ئێران لە هێرشە سایبەرییەکانی سەر ٥٠ کەشتی دەکات، کە مەترسی بۆ دەریاوانی و گواستنەوەی وزە دروست کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەم لێکۆڵینەوانە لە کاتێکدان کە مەترسی هەیە تاران لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکان و پلانی ئەمنییەوە لە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەودای ڕووبەڕووبوونەوەی ئامانجە ئەمریکییەکان فراوانتر بکات.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و سەرچاوە ئاگادارەکان لە لێکۆڵینەوەکان گواستوویەتییەوە کە تا ٥٠ کەشتی ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، لەنێویاندا کەشتیی نەوتهەڵگر، هەڵگری گازی پترۆڵی شل و ئەو کەشتییانەی ماددەی کیمیایی و ماددەی دیکەی شیاوی تەقینەوە دەگوازنەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەندێک لە کەشتییەکان ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی بوونی بۆمب و هەڕەشەی تەقاندنەوەیان پێ گەیشتووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئێران وەک گومانلێکراوی سەرەکیی ئەم هێرشانە دادەنرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئەگەری تێوەگلانی ڕووسیاش بە دوور نازانن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاپۆرتەکە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی نەخستووەتە ڕوو کە بەرپرسیارێتیی ئێران لە ئەنجامدانی هێرشەکان بسەلمێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە