21 خولەک پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

په‌یام
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوا لە حکومەتی فیدراڵی و، حکومەتی ماوەبەسەرچوو و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکات پابەندی بڕگەکانی دەستوور بن، ئەمەش لە کاتێکدایە ناکۆکی و لێدوانی توند لەنێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان درووستبوو. 
ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵی یەکگرتووی سەربەخۆیە و سیستەمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراتییە. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ زامنی بنەماکانی دەوڵەتە و دادگای باڵای فیدراڵیش لایەنی تایبەتمەندە بۆ لێکدانەوەی دەقەکانی. 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتیش کراوەتەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێم و هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان بە تەواوی پابەندی دەستوور بن، تاوەکو ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی و مەرجەعە دەستوورییەکان بگیرێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنەکاندا. 
ئەمەش لە کاتێکدایە حکوومەتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی باکوری ڕاگەیاند، لەبەرانبەردا بەرپرسانی پارتی و یەکێتی وەڵامی حکوومەتی عێراقیان دایەوە و وتیان هەرێم قەوارەیەکی دەستوورییە و هیچ هەنگاوێکی لەو شێوەیە قبووڵکراو نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

سەرەتا