20 خولەک پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەخت لە سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێکارەکانی حکوومەت لە دەستوور و بەرژەوەندیی باڵاوە سەرچاوە دەگرن و لە دەرەوە ئاڕاستە ناکرێن. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوی کردووەتەوە، نووسینگەکە ئاماژەی بەوە داوە کە کۆماری عێراق دەوڵەتێکی دیموکراسیی فیدراڵی و خاوەن سەروەریی تەواوە، دەسەڵاتەکان و ڕەوایی دامەزراوەکانیشی لە دەستوور و ئیرادەی گەلەکەیەوە سەرچاوە دەگرن. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە حکوومەت بە سەربەخۆیی تەواو و بەپێی یاسا و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان، بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. 
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی کردووەتەوە کە بڕیاری عێراقی پرسێکی تەواو نیشتمانییە، ئەو ڕێکارانەشی حکوومەت لەناو سنوورە دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتدا دەیانگرێتە بەر، لە ئیرادەی سەربەخۆی خۆیەوە سەرچاوە دەگرن و تەنیا پشت بە دەسەڵاتە دەستووری و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی دەبەستن. ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەو هەنگاوانە وەڵامدانەوە نین بۆ هاندان، سەپاندن یان ئاڕاستەکردن لەلایەن هیچ لایەنێکی دەرەکییەوە. 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حکوومەتی عێراق ڕەوایی بڕیارەکانی لە هەڵوێست یان ئاڕاستەی دەوڵەتانی دیکەوە وەرناگرێت و بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە دەستووری و سەروەرییەکانی چاوەڕێی هاندانی هیچ کەسێک ناکات، بەڵکوو بە گوێرەی ئەوەی بەرژەوەندیی باڵای عێراق، مافەکانی گەلەکەی و پێداویستییەکانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەیخوازن، هەنگاو دەنێت. 
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: «بڕیارمان عێراقییە، ئیرادەمان نیشتمانییە، مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق ئەو پێوەرەیە کە هەڵوێست و ڕێکارەکانمان دیاری دەکات. »

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

سەرەتا