17 خولەک پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
ئۆجەلان داوا لەیەکێتی و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن
پەیام
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە داوا لەیەکێتی و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان
بهێنن.
بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی تورکی، ئۆجەلان لەدوایین دیداریدا لەبارەی
گرژییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لێدوانی
داوە و داوا لەیەکێتی و پارتی كردووە بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن.
هەروەك هۆشداریشی داوە کە بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانیان دەبێتە هۆی
زیان بۆ خەڵکی ناوچەکە.
لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیشەوە، ئۆجەلان داوای
كردووە پەلە بكرێت لەو پڕۆسەیە، چونكە ئەو پێیوایە لەناوەوەی توركیا دەنگێك هەیە دەیەوێت
ئەو پڕۆسەیە تێك بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە