21 خولەک پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی پێشووی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا

پەیام  
دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، توانیویەتی فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق لە دەسەڵاتدارانی میسر وەربگرنەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی هەڵاوسانی سامان، دەستكەوتی ناڕەوا و چەند دۆسیەیەكی دیكە داواكراو بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پرۆسەكە بە هەوڵی فەرمانگەی گەڕاندنەوە و هاوكاریی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی و باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە جێبەجێ كراوە، دواتریش تۆمەتبار بە پاسەوانییەوە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەڕێندراوەتەوە تاوەكوو بدرێتە دادگا.

تۆمەتەكە پەیوەندیی بە قۆستنەوەی پۆستەكەیەوە هەیە لە ماوەی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای بەندەرەكانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەدا.
دادوەری دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی، پاش بینینی بەڵگەكان بەتایبەت ڕاپۆرتی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر و فەرمانگەی خۆپارێزیی دەستپاكی، بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 19ی یاسای هەمواركراوی ساڵی 2011 فەرمانی گرتن و پشكنینی بۆ دەركردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: سامانی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقەو ناهێڵین بەهەدەربدرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر نەوتی قاچاخ لەمساڵدا لە عێراق گیراوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گومرگی هاوردە دەكرێتە 5% و پشكی دۆلاری گەشتیاران زیاد دەكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت و پارتی و یەكێتیش تێیدا بەشدار دەبن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی زه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رتاری عێراقدا

سەرەتا