39 خولەک پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
بەمزووانە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەگاتە پەرلەمانی عێراق
پەیام
لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق چاوەڕێی ناردنی بودجەی گشتیی 2027ی لەلایەن حكومەتەوە دەكات و ئەندامێكیشی پێی وایە
دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ناردنی بودجەی خێراتر كرد.
ناسر توركی، ئەندامی لیژنەكە
ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەكەی فائق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ
گفتوگۆی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی خێراكردنی ناردنی
بودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشبینیشی كرد حكومەت لە ماوەیەكی نزیكدا بینێرێت.
توركی ئەوەشی خستە ڕوو،
دواخستنی ناردنی بودجە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا نییە لەم بارودۆخە ئابوورییەی
ئێستادا و ئاماژەی بەوە دا دەستپێشخەرییەكەی زێدان ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە یەكلاكردنەوەی
خێرای ئەم دۆسیەیەدا.
وتیشی، بەشێك لە بڕگەكانی
بودجە ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە و بەشێكی دیكەش لە قۆناغی ڕێككەوتندان تاكو وەك
جارانی پێشوو دوای گفتوگۆ لە لیژنەی دارایی، لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا یەكلا بكرێنەوە.
هەروەها جەختی لە گرنگیی
ناردنی بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ پەرلەمان كردەوە،
وەك ئامادەكارییەك بۆ تاوتوێكردن، چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان و دەنگدان
لەسەری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە