13 خولەک پێش ئێستا 17 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

پەیام
ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و خشتەی كاریش لە دانیشتنەكاندا دەنگ لەسەر سەرۆكایەتیی لیژنە هەمیشەییەكان دەدرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری ڕاگەیەنراو، بڕیار وایە دانیشتنی ژمارە 29 لە ڕۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، لە بڕگەی سەرەتادا تاوتوێی تانەكانی سەر دروستیی ئەندامێتیی ژمارەیەك پەرلەمانتار و سوێندخواردنی دەستووریی ئەندامانی جێگرەوە دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی هەمواری دووەمی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ـی ساڵی 2019) لە دوو ماددە( و پڕۆژەیاسای ناوەندی لێكۆڵینەوەی بانكی )لە 13 ماددە( ئەنجام دەدرێت، هاوكات خوێندنەوەی دووەم و ڕاپۆرت بۆ پڕۆژەیاسای تاوانە نێودەوڵەتییەكان پێشكەش دەكرێت و ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەی لیژنەی لاوەكیی دەستپاكی لەبارەی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی تاوتوێ دەكرێت.

بۆ ڕۆژی دووشەممەش، دانیشتنی ژمارە 30 لە هەمان كاتژمێردا دەست پێدەكات و لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ لەسەر ئەندامان و سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكان دەدرێت.

لە تەوەرەكانی دیكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانانی ژمارە 78ـی ساڵی 1980 و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكانی چوونەپاڵ ڕێككەوتننامەی هاوكاریی گومرگیی عەرەبی و پەسەندكردنی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و سەڵتەنەتی عومان بۆ لێخۆشبوونی ڤیزەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: سامانی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقەو ناهێڵین بەهەدەربدرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر نەوتی قاچاخ لەمساڵدا لە عێراق گیراوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گومرگی هاوردە دەكرێتە 5% و پشكی دۆلاری گەشتیاران زیاد دەكرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت و پارتی و یەكێتیش تێیدا بەشدار دەبن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی زه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رتاری عێراقدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سوكایەتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەت سزای هەیە

سەرەتا