16 خولەک پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نەوت: سامانی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقەو ناهێڵین بەهەدەربدرێت

پەیام
وەزیری نەوتی عێراق لە كەركووكەوە ڕایگەیاند: سامانی نەوت موڵكی هەموو گەلی عێراقە وبەهەدەردانی قبووڵ ناكەین.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزراەتەكەی، باسم محەمەد خزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانەكەی دوێنێیدا بۆ پارێزگای كەركووك لەگەڵ قەحتان وەنداوی، پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە و دۆخی كۆمپانیای نەوتی باكوور، هەماهەنگیی پاراستنی نەوت و غاز، پەرەپێدانی پڕۆژەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانیان تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری نەوت ڕایگەیاند: سامانی نەوت و غاز موڵكی لایەنێك، یان پارێزگایەكی دیاریكراو نییە، بەڵكو هی هەموو گەلی عێراقە و وەزارەتەكەی بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە یاریكردن و بەهەدەردانی نادات.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە وەزیری نەوت جەختی لە هەوڵەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان كردەوە كە لەو چوارچێوەیەدا توانیویانە هەر دوو كۆمپانیای بی پی بەریتانی و كۆنۆكۆ فیلیپسی ئەمریكی بۆ وەبەرهێنان لە دەوروبەری كێڵگەكانی كەركووك بهێننە ناوچەكە و بە شێوەیەكی شەفاف هەلی كار بۆ دانیشتووانی پارێزگاكە بڕەخسێنن.

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە ناكۆكییەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لەسەر بەڕێوەبردنی نەوت، دەروازە سنوورییەكان و ڕێگری لە قاچاخچێتی پەرەیان سەندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: سامانی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقەو ناهێڵین بەهەدەربدرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر نەوتی قاچاخ لەمساڵدا لە عێراق گیراوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گومرگی هاوردە دەكرێتە 5% و پشكی دۆلاری گەشتیاران زیاد دەكرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایەق زێدان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت و پارتی و یەكێتیش تێیدا بەشدار دەبن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی زه‌یدی ده‌كه‌ین بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رتاری عێراقدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سوكایەتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەت سزای هەیە

سەرەتا