42 خولەک پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

پەیام
نزیكەی 300 هەزار هاووڵاتیی كەنەدی لە یاداشتێكدا داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا دەكەن.

لە كەنەدا داواكارییەكان بۆ دەركردنی پیت هۆكسترا، باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا پەرەیان سەندووە، دوای ئەوەی نزیكەی 290 هەزار هاووڵاتی یاداشتێكی فەرمییان واژوو كرد و داوایان لە حكوومەت كرد وەك كەسێكی نەخوازراو بیناسێنێت و لە وڵات دەری بكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی بەهۆی لێدوانەكانی دەربارەی لكاندنی كەنەدا، ناكۆكییە بازرگانییەكان و باجە گومرگییەكانەوە ئاڵۆز بوون.

ئێلیزابێس مەی، سەرۆكی پارتی سەوز و پەرلەمانتاری سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە، لە كاتی پێشكەشكردنی یادداشتەكەدا بە پەرلەمان، باڵیۆزەكەی بە نادیپلۆماسیترین دیپلۆماتكار وەسف كرد و ڕایگەیاند ڕەفتاری دوژمنكارانە و سووكایەتیی بەرانبەر كەنەدییەكان نواندووە و دەستی لە كاروباری ناوخۆدا وەرداوە.

یاداشتەكە داوای دەركردنی هۆكسترا، ڕاوێژی دیپلۆماسی لەسەر پابەندبوونی بە ڕێككەوتننامەی ڤیەننای 1961 و لێكۆڵینەوەی پەرلەمان لە دەستوەردانەكانی دەكات.
ئەمە و پیت هۆكسترا لە حوزەیرانی ڕابردوودا لكاندنی كەنەدای بە ئەمریكاوە بە بابەتێكی گونجاو بۆ گفتوگۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و مارك كارنی سەرۆكوەزیرانی كەنەدا زانیبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەیدەر عەبوودی: هێز بەرەو هەرێم جوڵەی پێناکرێت و مووچەش گەرەنتیکراوە

سەرەتا