13 خولەک پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
دهروازهی باشماخ: دهروازهكهمان كرایهوه و هێزی سهربازی تێدا نیه
پهیام
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دەنگۆی بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، دەروازەکە بۆ هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی کراوەیە و ئهوانهی هەواڵی ناڕاست بڵاو دهكهنهوه ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاووڵاتییان، گەشتیاران، شۆفێران و بازرگانانی ئاگادار کردەوە کە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخدا بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە. هاوکات ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە کە باس لە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی دەکەن و ئەو پەیجانەشی بڵاویان کردووەتەوە بە «پەیجی سێبەر و دوور لە ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی» ناو برد، جەختیشی کردەوە کە لە کاتی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکادا، باشماخ تاکە دەروازە بووە کە کراوە بووە و هاتوچۆی تێدا ڕانەگیراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاووڵاتییان و گەشتیاراندان، هاوکات هۆشداری درا کە هەر کەناڵ و پەیجێک هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاو بکاتەوە، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشی لە هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان کرد بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستیی هەر هەواڵێک لەبارەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، تەنیا پشت بە پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەکە ببەستن و دووپاتی کردەوە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان ئەرکی هەمووانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە