35 خولەک پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی تەقینەوەیەك لە قوتابخانەیەكی ئەفغانستان 100 قوتابی كوژران و برینداربوون
پەیام
ئەمڕۆ 28ی 11ی 2026، پۆلیسی
ئەفغانستان بڵاوی كردەوە: تەقینەوەیەك لەنێو قوتابخانەیەكی ناوەندی لە ویلایەتی
كونەر لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 قوتابی كوژران و بریندار
بوون.
میدیاكان لە زاری بەرپرسێكی
ئەفغانی بڵاویان كردەوە "لەو تەقینەوەیەی قوتابخانەكەدا حەوت قوتابی كوژران و
99ی دیكە بریندار بوون.
هەر لەوبارەوە بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی ویلایەتی كونەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وتی: ژمارەی قوربانییان گۆڕانكاری
بەسەردا دێت و پێشبینی زیادبوونی دەكرێت.
لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكەوە،
بەرپرسێكی ئەفغانی بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە تەقینەوەكە لە ماڵێكی تەنیشت قوتابخانەكە
ڕووی داوە كە خاوەنەكەی لە بواری دەرهێنانی كانزادا كار دەكات و مەوادی تەقینەوە لەنێو
ماڵەكەدا هەبووە.
ئەمەو مانگی ئابی ڕابردووش
بەهۆی هەڵدانی نارنجۆكێك بۆ نێو كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان
زیاتر لە 40 قوتابی منداڵ بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە