13 خولەک پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: پێویستە بەغدا لە پرسی سنوورەكاندا نەبێتە ئامرازی ترەمپ
پەیام
ڕاوێژكاری ڕێبەری ئێران
هۆشداری دەداتە عێراق كە "لە پرسی
سنووردا نەبێتە ئامرازی سەرۆكی ئەمریكا".
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد
موخبیر، ڕاوێژكار و یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە
نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس داوای لە حكوومەتی عێراق كرد لە پرسی سنوورەكاندا هۆشیار
بێت تا نەبێتە ئامرازی دەستی سیاسەتەكانی سەرۆكی ئەمریكا كە ناوی "دوژمنانی ئیسلام"یشی
لەگەڵ بەكار هێناوە.
موخبیر نووسیویەتی:
هاوچارەنووسی لەگەڵ دراوسێكان بنەمای سەرەكیی سیاسەتی دەرەوەیانە و ئێران لە سەختترین
ڕۆژەكاندا بە هەموو توانایەوە لە تەنیشت گەلی عێراق وەستاوە و دۆستایەتی خۆی بۆ سەلماندووە.
ئەم هۆشدارییە دوای بڵاوبوونەوەی
ڕاپۆرتەكان دێت لەبارەی داخستنی چەند دەروازەیەكی سنووریی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی
هەوڵەكانی واشنتۆنەوە، لە كاتێكدا ئاڵوگۆڕی بازرگانییان ساڵانە 15 بۆ 18 ملیار دۆلارە.
لە سەرەتای ئەم مانگەیشدا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕاگەیاندبوو كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا
داوای لە بەغدا كردووە جگە لە دوو دەروازە، سەرجەم دەروازەكان لەگەڵ ئێران دابخات.
ئەمە و ئەمریكا لە مانگی
تەممووزەوە گەمارۆی دەریایی بەندەرەكانی ئێرانی دەست پێ كردووەتەوە و بەم هۆیەوە
گرنگیی دەروازە وشكانییەكانی ئێران لەگەڵ دراوسێكاندا زیادی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە