19 خولەک پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەلەمێکی ڕاوەماسی لە گەرووی هۆرموز کردووەتە ئامانج

په‌یام

ئێران ڕایگەیاند لە میانەی گەمارۆ دەریاییەکەی واشنتندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بەلەمێکی ڕاوەماسی لە گەرووی هۆرموز کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە دوو کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و سێیەمیان بێسەروشوێنە. 
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا) لە زاری نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆیی لە کەناراوەکانی شاری سیریک لە گەرووی هۆرموز ڕووی داوە. بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا بەلەمێکی ڕاوەماسیی ئێرانی کردووەتە ئامانج کە سێ کەسی تێدا بووە. 
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردووەتەوە کە دوو لە سەرنشینانی بەلەمەکە دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سیریک، هاوکات پرۆسەی گەڕان بەدوای کەسی سێیەمدا، کە خاوەنی بەلەمەکەیە، بەردەوامە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەلەمێکی ڕاوەماسی لە گەرووی هۆرموز کردووەتە ئامانج

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە تێکشکاندنی سێ مووشەکی بالیستیی حوسییەکانی ڕاگەیاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس لە غەززە ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراكی دەبنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێویستە بەغدا لە پرسی سنوورەكاندا نەبێتە ئامرازی ترەمپ

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كەشتی دیكە تەقینەوە و ئێرانیش هۆشداری لە تێپەڕبوونی كەشتییەكان دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی تەقینەوەیەك لە قوتابخانەیەكی ئەفغانستان 100 قوتابی كوژران و برینداربوون

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن: كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەین و ئێران هێزی دەریایی نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل دوایین كوڕی خەلیل حەییەی لە غەززە كردە ئامانج

سەرەتا