22 خولەک پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
دوو كەشتی دیكە تەقینەوە و ئێرانیش هۆشداری لە تێپەڕبوونی كەشتییەكان دەدات
پەیام
تەقینەوە لە نێو دوو كەشتی
نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕوویاندا و سوپای پاسدارانی ئێرانیش هۆشداری دەداتە كەشتیەكان
لە هەوڵی تێپەڕبوون لە ڕێڕەوی ڕێگەپێنەدراو.
تەقینەوە لەنێو دوو كەشتی
نەوتهەڵگر بەهۆی خۆكێشان بە مینی دەریایی لەدوو ناوچەی جیاوازی گەرووی هورمز ڕوویداوە
و ئێران دەڵێت دوو كەشتیەكە بەنیازبوون لە ڕێڕەوی ڕێگەپێنەدراو تێپەڕ بن و سیستمی
دیاریكردنی شوێنیان كوژاندووەتەوە.
لەوبارەیەوە سوپای
پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەو دوو كەشتیە نەوتهەڵگرە شەوی ڕابردوو
خۆیان كێشاوە بە مینی دەریاییدا یەكێكیان لە نزیك كەناراوەكانی عومان بووە و ئەوەی
دیكەیان لەكاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە نهێنی بە ڕێڕەوێكی ڕێگەپێنەدراو لە ڕۆژهەڵاتی
گەرووی هورمز بووە.
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری
دەدات لە هەوڵی كەشتیەكان بۆ تێپەڕبوون بە ڕێڕەوە ڕێگەپێنەدراوەكانی گەرووی هورمز
و دەڵێت مینی زۆر وێرانكەری تێدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە