22 خولەک پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستی هەرێم: حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە
پەیام
وەزارەتی تەندروستی هەرێم،
ڕایگەیاند چەند حاڵەتێكی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەرێم تۆماركراون بەڵام لەژێر
چاودێریدان و حاڵەتی نائاسایی نین و تەنها نەخۆشییەكی گوازراوەن.
وەزاەتی تەندروستی هەرێم،
ڕاشیگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە دۆخەكە لەئێستادا بەتەواوی لەژێر چاودێری
و بەدواداچوون دایە، ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێن تاكەحاڵەتن و
هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ تەشەنەسەندنی و تیمەكانی تەندروستی بەردەوامن لە چاودێریكردنی
قوتابخانە و شوێنە گشتیەكان بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی
ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێویست بە دڵەڕاوكێ و هیچ ڕێكارێكی پێشوەختەی ڕاگرتنی هیچ
كاروبارێك و پرۆسەی خوێندن ناكات لەكاتێكدا وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە چاودێریكردنی
ووردی دۆخەكە.
لە سلێمانیش ئەمساڵ دەیان
حاڵەتی نەخۆشیی پەردەی مێشكی منداڵان تۆمار كراوە و سەرجەمیان چارەسەر كراون.
دكتۆر كۆیان زاهیر بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری ڕایگەیاند: ساڵانە دەیان حاڵەتی
هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ تۆمار دەكرێن و چارەسەر دەكرێن.
لە لێدوانێكیدا بۆ پەیجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، د. كۆیان زاهیر وتیشی: لە ماوەی ئەمساڵدا
61 نەخۆشیی ڤایرۆسی و هەشت تووشبووی بەكتریایی هەوكردنی پەردەی مێشك هەبووە، سەرجەمیان
چارەسەریان بۆ كراوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ئەو وتیشی: نەخۆشییەكە لە
هەرێمی كوردستان زۆر كەمە و ئاساییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە