19 خولەک پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
نرخی ئەمپێرێک کارەبای موهلیده لە سلێمانی نۆ بۆ ١١ هەزار دینار دەبێت
نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موهلیده لە سلێمانی لەنێوان نۆ بۆ ١١ هەزار دیناردا دەبێت.
فازڵ سەعید، سەرۆکی کۆمەڵەی موهلیده ئەهلییەکان ئاماژەی بەوە دا، زۆرینەی مۆلیدەکان لە ١٠ی ئەم مانگەوە کارەبایان داوە و ئەوانەی کارەبای زیاتریان داوە ڕەنگە نرخەکەیان لە ١١ هەزار دینار تێپەڕێت؛ پارەکەش بە پسووڵەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە کۆتایی مانگدا کۆدەکرێتەوە.
هاوکات سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازەوە تەنیا شەش بۆ هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت، موهلیده ئەهلییەکانیش ڕۆژانە کار دەکەن و کاتی ئاساییبوونەوەی کارەبا دیار نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە