13 خولەک پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
لە غەززە 17 منداڵ لەم مانگەدا بە تەقەی سوپای ئیسرائیل كوژراون
پەیام
پەروەردەی غەززە دەڵێت لە
سەرەتای ئەم مانگەوە سوپای قەوارەی زایۆنی 17 منداڵی لە كەرتەكە كوشتووە.
وەزارەتی پەروەردەی غەززە
لە ڕاگەیاندنی حكومییەوە ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە
كوژراون گەیشتووەتە 17 منداڵ، ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژی هەینی مێرمنداڵێك بە ناوی
ئەنیس ئەیمەن حەماد، تەمەن 16 ساڵ، كە خاوەن پێداویستیی تایبەتیش بوو، بە تەقەی
سوپای ئیسرائیل لە ڕەفەح لە باشووری غەززە كوژرا.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئیسرائیل
زۆر بە خراپی مافی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت پێشێل دەكات، هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكانیشی
شكاندووە.
هەروەها باسی لەوە كردووە
كوژرانی ئەنیس تەنها ڕۆژێك دوای كوژرانی خالید ئەبوو نەدا، بریكاری وەزارەتی پەروەردە
هاتووە، كە نیشانەی بەردەوامبوونی هێرشەكانە بۆ سەر كەرتی پەروەردە لە غەززە.
پەروەردەی غەززە وتیشی،
سوپای ئیسرائیل تەقە لە خەڵكی سڤیل، خێوەتی ئاوارەكان، شوێنەكانی خوێندن دەكات،
دوو خوێندكاریش لە خان یونس بریندار بوون، بۆیە داوای لە وڵاتانی جیهان كرد ئەم هێرشانە
ڕابگرن.
سەرەڕای ئاگربەستیش، تاوەكو
دوێنێ 1720 فەلەستینی كوژراون، 6201 كەسیش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە