17 خولەک پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ژیانی منداڵێكی 9 ساڵ كە ساچمەی قوتدابوو، ڕزگاركرا
پەیام
لە ڕێگەی هەناو بینییەوە
لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ساچمەیەك لە گەدەی منداڵێك دەربهێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی
سلێمانی بڵاوی كردەوە كە تیمە پزیشكییەكانی بەشی نەشتەرگەریی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی
شاری فریاكەوتنی فێركاری توانیان ژیانی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ لە مەترسی بپارێزن، كە
دوای قوتدانی ساچمەیەك گەیەنرابووە نەخۆشخانەكە.
پاش دیاریكردنی شوێنی
ساچمەكە، تیمەكە دەستبەجێ بڕیاریان دا بۆ كەمكردنەوەی مەترسی لەسەر سەلامەتیی منداڵەكە،
بە هەناوبینی ساچمەكە دەربهێنن.
پرۆسەكە سەركەوتووانە تەواو
بوو، توانرا ساچمەكە بهێنرێتە دەرەوە و ئێستا باری تەندروستیی منداڵەكە بە تەواوی
جێگیرە، چاودێریی پزیشكی بۆ دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە