22 خولەک پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانتارێك داوا لە زەیدی دەکات پارەی هەژمارە بانکییەکان بۆ مووچە نەدراوەکانی هەرێم بگەڕێنێتەوە
پەیام
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق بە فەرمی داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی
ئەو پارانەی وەک خۆی باسی دەکات لە ڕێگەی قاچاغی نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە
براونەتە سەر هەژماری بانکیی بەشێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بۆ پێدانەوەی
مووچە نەدراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان بکرێن.
غالب
محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست، لە فەیسبووکی خۆی ناوەڕۆکی
داواکارییەکی بڵاوکردەوە کە بە نووسراوێک ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی
کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی پەرلەمانتارەکە خستوویەتییە ڕوو، لە نووسراوەکەیدا
داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دارایی کردووە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو داهات و
پارانەی کە بە گوتەی خۆی بە شێوەیەکی نایاسایی و لە ڕێگەی قاچاغی نەوت و دەروازە
سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە و خراونەتە سەر هەژمارە بانکییەکانی
بەشێک لە سەرکردە و بەرپرسانی هەرێم.
ئەم داواکارییە لە
کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، فراکسیۆنەکانی ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی
دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
بەپێی ئەوەی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو کراوەتەوە، زەیدی ڕایگەیاندبوو،
زانیاری لەسەر دوو هەژماری بانکیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەستکەوتووە، کە
یەکێکیان بڕی ١٤ ملیار دۆلاری تێدایە و لەوی دیکەشیاندا بڕی ٣٢ ملیار دۆلار هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە