19/05/2025 385 جار خوێنراوەتەوە

یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا

پەیام

گەنجێكی یابانی بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەری بەسەر مۆبایلدا بۆ ماوەیەك و تا ئەو كاتەی نەشتەرگەری بۆ كرا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، گەنجێكی یابانی 25 ساڵ بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە چەند كاتژمێرێكی زۆر سەری بەسەر مۆبایلدا شۆڕ كردووەتەوە و یاری كردووە، توانای بەرزكردنەوەی سەری لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەكان و ئەو تەنیا چەند وێنەیەی لە حاڵەتی ئەو گەنجە بڵاو كراوەتەوە وەك دەبینرێت دەرچوونێكی ڕەق لە بەشی پشتەوەی ملی دروست بووە، ئەوەش لە ئەنجامی كشانی بڕبڕەكانی ملی بەشێوەی نائاسایی كە لە زۆر شۆڕكردنەوەی سەریەوە دروست بووە.

لە ڕاپۆرتی پزیشكانی یابانی لەبارەی ئەو حاڵەتەوە هاتووە: نەخۆشەكە بۆ ماوەی شەش مانگ ئازارێكی زۆری هەبووە، تا ئەوەی بەتەواوەتی توانای بەرزكردنەوەی سەری لەدەست داوە و لە قووتدانیشدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، بەو هۆیەوە تووشی دابەزینێكی زۆری كێشیشی بووەتەوە.

سەرەتا پزیشكان بۆ چارەسەری حاڵەتەكە ڕێگەی سادەی بەكارهێنانی كۆلەری ڕاستكردنەوەی ملیان بەكارهێنا، بەڵام دوای بێئەنجامبوونی، ناچار بە نەشتەرگەریی و دەرهێنانی بەشە بچووكە زیانبەركەوتووەكانی بڕبڕەكان و دانانی پلاتین و شیشی كانزایی بۆ ڕاستكردنەوەی بڕبڕەكان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارێكی خورماڵ قەڵەمی تووتڕكی چاندووە و بیرۆکەکەى سەرکەوتوو بووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئامێرێك پەرەپێدراوە كە لە وشكترین بیابانەكانیشدا ئاو لە هەواوە بەرهەم دەهێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    دوای 20 ساڵ مانەوەى بەبێهۆشی، شازادەکەى سعودیە کۆچی دوایی کرد

  • 27/06/2025

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

  • 03/06/2025

    ئەگەر نوێژى هەینى و جەژن کەوتە یەک ڕۆژ چى بکەین؟

  • 26/05/2025

    سەیدسادق.. لەبەر پەڕەسێلكە خاوەن دووکانێک دەستبەردارى نۆژەنکردنەوەى دووکانەکەى دەبێت

  • 23/05/2025

    كاسبكارێك لەپێناو دروستى مامەڵەکەى ورد و درشتی فرۆشراوی دووكانەكەی تۆمارکردووە

  • 19/05/2025

    یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا

سەرەتا