پێش 2 هەفتە
224 جار خوێنراوەتەوە
یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا
پەیام
گەنجێكی یابانی بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەری بەسەر
مۆبایلدا بۆ ماوەیەك و تا ئەو كاتەی نەشتەرگەری بۆ كرا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەست
دا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی
بەریتانی، گەنجێكی یابانی 25 ساڵ بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە چەند كاتژمێرێكی زۆر سەری بەسەر
مۆبایلدا شۆڕ كردووەتەوە و یاری كردووە، توانای بەرزكردنەوەی سەری لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەكان و ئەو تەنیا چەند وێنەیەی لە
حاڵەتی ئەو گەنجە بڵاو كراوەتەوە وەك دەبینرێت دەرچوونێكی ڕەق لە بەشی پشتەوەی ملی
دروست بووە، ئەوەش لە ئەنجامی كشانی بڕبڕەكانی ملی بەشێوەی نائاسایی كە لە زۆر شۆڕكردنەوەی
سەریەوە دروست بووە.
لە ڕاپۆرتی پزیشكانی یابانی لەبارەی ئەو حاڵەتەوە
هاتووە: نەخۆشەكە بۆ ماوەی شەش مانگ ئازارێكی زۆری هەبووە، تا ئەوەی بەتەواوەتی
توانای بەرزكردنەوەی سەری لەدەست داوە و لە قووتدانیشدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە،
بەو هۆیەوە تووشی دابەزینێكی زۆری كێشیشی بووەتەوە.
سەرەتا پزیشكان بۆ چارەسەری حاڵەتەكە ڕێگەی سادەی
بەكارهێنانی كۆلەری ڕاستكردنەوەی ملیان بەكارهێنا، بەڵام دوای بێئەنجامبوونی،
ناچار بە نەشتەرگەریی و دەرهێنانی بەشە بچووكە زیانبەركەوتووەكانی بڕبڕەكان و
دانانی پلاتین و شیشی كانزایی بۆ ڕاستكردنەوەی بڕبڕەكان بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە