19/07/2025 1370 جار خوێنراوەتەوە

دوای 20 ساڵ مانەوەى بەبێهۆشی، شازادەکەى سعودیە کۆچی دوایی کرد

پەیام

شازادە وەلید خالید بن تەلال، ناسرواو بە شازادە خەوتووەکە، دوای 20 ساڵ مانەوە بەبێهۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەلایەن باوکیەوە هەواڵی مردنی ڕاگەیەندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 19ى 7ى 2025 خالید بن تەلال  باوکی شازادە خەوتووەکە، مردنی کوڕەکەی ڕاگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "بە دڵێک کە  باوەڕی بە ویست و چارەنوسی خودا هەیە، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە  کۆچی دوای کوڕە ئازیزەکەمان ڕادەگەیەنین".

شازادە وەلید لە ساڵی 1990 لەدایکبووە و  لە ساڵی 2005  لە شاری لەندەن کە ئەوکات تەمەنی 15 ساڵ بووە، ڕووبەڕووى ڕوداوی هاتوچۆ بووەوە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەبێهۆشى ماوەتەوە.


شازادە خەوتووەکە لە ماوەى 20 ساڵی ڕابردوودا هیچ جوڵەو بینینێکى نەبووە و تەنها هەناسەی دەدا، تاوەکو سەرەنجام ئەمڕۆ لە تەمەنی 35 ساڵیدا  بە یەکجاریی کۆچى کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایەک لە کەلار دەنگی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە دەگەیەنێتە دڵی نابیستان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاوشێوەى ئوستوڕالیا دانیماركیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • پێش 4 هەفتە

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 4 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • 11/10/2025

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • 10/10/2025

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • 06/10/2025

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

سەرەتا