6 رۆژ پێش ئێستا
240 جار خوێنراوەتەوە
ئامێرێك پەرەپێدراوە كە لە وشكترین بیابانەكانیشدا ئاو لە هەواوە بەرهەم دەهێنێت
پەیام
زانایان ئامێرێكی بەرهەمهێنانی ئاویان پەرەپێداوە كە بە وزەی خۆر كاردەكات و دەتوانێت ئاوی پاك لە هەوای بیابانەوە بەدەستبهێنێت.
زانایانی پەیمانگای تەكنەلۆژیای ماساچوسێت ئامێرێكی دروستكردنی ئاویان پەرەپێداوە كە بە وزەی خۆر كاردەكات و دەتوانێت ئاوی پاك لە هەوای بیابانی بەدەستبهێنێت، تەنانەت لە كەشوهەوا زۆر وشكەكانیشدا كە شێی هەوا دەگاتە ئاستێكی نزمی وەك لەسەدا 10.
داهێنانی ئامێرێكی بچووك كە توانای ڕاكێشانی ئاوی خواردنەوەی هەیە لە هەوای وشك، تەنانەت لە نێو دڵی بیابانە وشك و بێ ئاوەكانیشدا، جیهان دەباتە قۆناغێكی نوێوە.
ئامێرەكە لەلایەن تیمێك لە پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەكنەلۆژیا بە سەرپەرشتیی زانا ئیڤلین وانگ پەرەی پێدراوە، كە بەبێ كارەبا كاردەكات و پشت بە وزەی خۆر دەبەستێت.
ئامێرەكە پشت بە ماددەیەكی پێشكەوتوو دەبەستێت كە پێی دەوترێت "چوارچێوەی كانزایی ئۆرگانی، كە لە ماوەی شەودا هەڵمی ئاو لە هەواوە هەڵدەمژێت و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا ئەم هەڵمە ئازاد دەكات و دەیكات بە ئاوی پاكی شیاو بۆ خواردنەوە".
ئەم داهێنانە دەتوانێت تەنانەت لە ژینگە زۆر وشكەكانیشدا كاربكات كە ڕێژەی شێ تێیاندا تەنها دەگاتە لەسەدا 10، وەك بیابانە وشك و بێ ئاوەكان، ئەمەش وای لێدەكات ببێتە هیوایەكی ڕاستەقینە بۆ ملیۆنان مرۆڤ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە