3 رۆژ پێش ئێستا
5687 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەر نوێژى هەینى و جەژن کەوتە یەک ڕۆژ چى بکەین؟
پەیام
حوکمی کۆبوونەوەی نوێژی
هەینی و نوێژی جەژن؟
برایه‌ك ده‌پرسێ
"ئه‌م ساڵی (2025) ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژی هه‌ینی دەكه‌وێته یه‌ك ڕۆژه‌وه ئایا
گه‌ر بچین بۆ نوێژی جه‌ژن، نوێژی هه‌ینیمان له‌سه‌ر لاده‌چێت؟"
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سێ بۆچوونیان هه‌یه كه به‌م شێوه‌ن:
یه‌كه‌م: به ئه‌نحامدانی
نوێژی جه‌ژن نوێژی هه‌ینیت له‌سه‌ر لاناچێت.!
ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمامی
( ئه‌بوو حه‌نیفه‌و ئیمامی مالیكه).
به‌ڵگه‌كانیان:
1) خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ﴿ يَاأَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا
إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ
تَعْلَمُونَ ﴾ الجمعة: 9.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه
فرمانی پێكردووین ڕۆژانی هه‌ینی بچین بۆ نوێژی هه‌ینی و جیای نه‌كردۆته‌وه رۆژانی
جه‌ژن یان جگه جه‌ژن، بۆیه فه‌رزبوونی چون بۆ وتاری هه‌ینی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
2) هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی گرنگی نوێژی
هه‌ینی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی نه‌چێت به ئه‌نقه‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، هه‌مووی به‌ڵگه‌ی
گرنگی ئه‌م مه‌راسیمه‌یه، وەک ئەم فەرمایشتەی سەروەمان (صلى الله عليه وسلم) کە ئەفەرموێت
:"الجمعة على كلِّ مسلمٍ".
هه‌ربۆیه ئیمامی ئیبنولقودامه
له كتێبی (المغني:2:265) ده‌ڵێ: "أنهما صلاتان واجبتان، فلم تسقط إحداهما
بالأخرى؛ كصلاة الظهر مع صلاة العيد".
وه ئیمامی محمدی كوڕی
حه‌سه‌نی شه‌یبانی له ئه‌بوو حه‌نیفه‌وه ئه‌یگێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی:"
(عيدانِ اجتمعا في يوم
واحد، فالأول سُنَّة، والآخر فرض، ولا يترك واحد منهما"). الجامع الصغير،
محمد بن الحسن، (1/
113).
بۆیه وتویانه نوێژی
هه‌ینی فه‌رزه‌و نوێژی جه‌ژن سوننه‌ته، جا به كردنی سوننه‌ت فه‌رز له كۆڵی مرۆڤ
نابێته‌وه.
دووه‌م: ته‌نها ئه‌و
كه‌سانه‌ی له دەوری شار ده‌ژین گه‌ر نوێژی جه‌ژنیان ئه‌نجامدا فه‌رزی هه‌ینیان له‌سه‌ر
نامێنێ و دەتوانن نەچن.
ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمامی
( شافعیه).
به‌ڵگه‌كانیان:
1) ئه‌بوو هوره‌یره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی:" قدِ اجتمعَ في يومِكم هذا عيدانِ فمَنْ
شاءَ أجزأَهُ منَ الجمعةِ وإنَّا مُجَمِّعونَ". رواه أبو داود (1073) وصححه
الألباني.
ئه‌م فه‌رمایشت و ئیزندانه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ كه‌سانێك بوو ماڵه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری مه‌دینه
بوو، گران ده‌بوو بۆ نوێژی هه‌ینی جارێكی تر بگەڕێنه‌وه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) سه‌رپشكیكردن له هاتنه‌ویان بۆ وتاری هه‌ینی.
له سه‌حیحی ئیمامی
بوخاریدا هاتووه (5571) ئه‌بوو عوبه‌ید ده‌ڵێ:" شهدتُ مع عُثمانَ بنِ
عَفَّانَ، فكان ذلك يومَ الجُمُعةِ، فصلَّى قَبْل الخُطبةِ، ثم خطَبَ فقال: يا
أيُّها الناسُ، إنَّ هذا يومٌ قد اجتمَعَ لكم فيه عِيدانِ؛ فمَنْ أحَبَّ أن
يَنتظِرَ الجُمُعةَ مِن أهلِ العوالي فليَنتظرْ، ومَن أحبَّ أنْ يَرجِع فقدْ
أَذِنْتُ له".
كه‌واته ئه‌و ڕێگه پێدانه
ته‌نها بۆ خه‌ڵكی لادێ و ده‌وری شاری مه‌دینه بووه نه‌ك هه‌موو كه‌س.
ئیمامی شافعی له كتێبی
(الام:1/274) دا ده‌فه‌رموێت:" وإذا كان يوم الفطر يوم الجمعة صلَّى الإمام
العيد حين تحل الصلاة، ثم أذِنَ لمن حضره من غير أهل المصر أن ينصرفوا إن شاءوا
إلى أهليهم، ولا يعودون إلى الجمعة، والاختيار له‌م أن يقيموا حتى يجمعوا، أو
يعودوا بعد انصرافهم إن قدروا حتى يجمعوا، وإن لم يفعلوا فلا حرج إن شا‌ء الله
تعالى".
وه خه‌تیبی شه‌ربینی
ده‌فه‌رموێت: "ولو وافق العيد يوم جمعة فحضر أهل القرية الذين يبلغهم النداء
لصلاة العيد ولو رجعوا إلى أهلهم فاتتهم الجمعة، فلهم الرجوع وترك الجمعة يومئذٍ
على الأصَحِّ". مغني المحتاج، (1/
539).
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی نوێژی
جه‌ژن ئه‌نجام بدات فه‌رزی هه‌ینی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت.
ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمامی
( ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌له) و ئیمامی ئیبنوته‌یمیه‌ش ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌لاوه په‌سه‌نده:
به‌ڵگه‌كانیان:
1)ئیاسی كوڕی ئه‌بو ڕه‌مله دەڵێ:" شهدتُ
معاويةَ بنَ أبي سُفيانَ وهو يَسألُ زيدَ بن أرقمَ، قال: أشهدتَ مع رسولِ اللهِ
(صلَّى اللهُ عليه وسلَّم) عِيدَينِ اجتمعَا في يوم؟ قال: نعمْ، قال: فكيفَ صنَعَ؟
قال: صلَّى العِيدَ ثمَّ رخَّصَ في الجُمُعةِ، فقال: مَن شاءَ أنْ يُصلِّيَ،
فليصلِّ". رواه أبو داود (1070)وصححه الألباني.
ئه‌مان پێیان وایه ئه‌مه
بۆ هه‌موو كه‌سه‌و تایبه‌ت نیه به خه‌ڵكی گوندە دووره ده‌سته‌كان.
2) هه‌ر ئه‌م ده‌قه‌ی پێشوو عبدالله‌ی كوڕی ئیمامی
عومه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه و دەفه‌رموێت:" اجتمعَ عيدانِ على عَهدِ رسولِ اللهِ
(صلى الله عليه وسلم) فصلَّى بالنَّاسِ، ثمَّ قالَ: مَنْ شاءَ أن يأتيَ الجمعةَ
فليأتِها، ومن شاءَ أن يتخلَّفَ فليتخلَّف".صححه الألباني في صحيح سنن ابن
ماجه (1091).
پوخته‌ی قسه:
دوای ئەوەی بۆچوونی
زانایانمان خستە ڕوو لەگەڵ بەڵگەکانیان.. ئامۆژگاری هەموو لایەک دەکەین بۆ خۆ دەرباز
کردن لە کێشمەکێشمی ئەم خیلافانە ئامادەی نوێژی هەینیش ببن گەر جەژنیشتان ئەنجامدا،
لەگەڵ ئەوەی هەرکەس ئامادەی نوێژی جەژن بوو ئەتوانێ ئامادەی هەینی نەبێت و تەنها
نوێژی نیوەڕۆ بکات، چونکە هاوەڵان ئاوا لەو بابەتە تێگەشتبوون، وەک ئیمامی ئیبنوتەیمیە
ئاماژەی پێکردووە.
بەڵام ئیمامی مزگەوت
نابێ ئەو مەراسیمە پەک بخات لە مزگەوتەکەی، چونکە مەرج نیە هەموو خەلک ئامادەی مەراسیمی
جەژن بووبن.
د. شاخەوان سیامەنسورى
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە