10/06/2025 347 جار خوێنراوەتەوە

هێرش و بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامن

په‌یام

لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ەوە ٤٧ فەڵەستینی شه‌هیدبوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە  شه‌هیدبوون، گەیشتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤٧ کەس  شه‌هیدبوون و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٩ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی دا بۆسەر غەززە  شه‌هیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ھەزار و ٦٤٩ کەس و ژماری بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ٥٧٤ کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی دا بۆ سەر کەرتی غەززە  شه‌هیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٤ ھەزار و ٩٢٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٢٦ ھەزار و ٦١٥ کەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا