12/03/2026 205 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ دژ بە ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە، توانراوە ٤٣ هەزار هاووڵاتی ئەمریکایی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ شوێنی ئارام بگوازرێنەوە.

لە نوێترین پێشهاتی پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماری فەرمی پڕۆسەی چۆڵکردنی هاووڵاتیانی خۆی بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەرەتای دەسپێکی جەنگ دژ بە ئێران کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتەوە په‌ره‌ی سەندووە، پلانێکی چڕ بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی بازنەی مەترسییەکان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت لەگەڵ بەردەوامی جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای زایۆنی و زیادبوونی مەترسییەکانی فراوانبوونی جەنگەکە. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تا ئێستا ٤٣ هەزار هاووڵاتی ئەمریکایی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستراونەتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکان لە ئەگەری تێکچوونی زیاتری بارودۆخەکە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پڕۆسەی گواستنەوەکە بەپێی لە پێشینەیی مەترسییەکان بەردەوام دەبێت. وەزارەتی دەرەوە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک کە بێتە پێش، لە کاتێکدا دۆخی مەیدانی و پێکدادانەکان لەگەڵ ئێراندا، ئاسۆیەکی نادیار و پڕ لە گرژییان بۆ ئاییندەی ناوچەکە وێنا کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هۆشداری لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دەدات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌سه‌ر بوشه‌هر؛ ڕوسیا هۆشداری به‌ ئیسرائیل ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە؛ سعودیە باڵیۆزی عێراقی بانگێشت کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا: به‌شداری له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ناكه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاسایشی بەندەرەکانمان سەلامەت نەبێت هیچ بەندەرێکی ناوچەکە سەلامەت نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئیسلامئاباد ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: گەڕێکى دیکەى دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن دەست پێ دەکاتەوە

سەرەتا