2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین
په‌یام
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی ناوه‌نده دارایی و بانكییه‌كانی سه‌ر به ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات و باره‌گای خاته‌م ئه‌نبیاش هۆشداریی به‌په‌له ده‌داته هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كه به دووری 1 كیلۆمه‌تر له‌و ناوه‌ندانه دوور بكه‌ونه‌وه.
دوای هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر یه‌كێك له بانكه‌كانی تاران، گرژییه‌كانی نێوان ئێران و به‌ره‌ی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی چووه قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره‌وه. باره‌گای خاته‌م ئه‌نبیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه شه‌وی ڕابردوو، ئه‌مریكا و سوپای زایۆنی به‌هۆی شكستیان له پێكانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كان، په‌نایان بۆ به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری ئێران بردووه و بانكێكیان له پایته‌خت بۆردومان كردووه.
تاران ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب به "كارێكی جه‌نگیی نایاسایی" وه‌سف ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هێرشه ڕێگه‌ی بۆ هێزه‌كانی ئێران خۆش كردووه تا هاوكێشه‌كه بگۆڕن. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، چیتر ناوه‌نده ئابوورییه‌كان و بانكه‌كانی سه‌ر به ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی له ناوچه‌كه‌دا پارێزراو نابن و ده‌بنه ئامانجی شه‌رعی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، باره‌گای خاته‌م ئه‌نبیا هۆشدارییه‌كی توندی ئاڕاسته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه و ئه‌و شوێنانه كردووه كه دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئه‌مریكا و زایۆنییه‌كانی لێیه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه پێویسته خه‌ڵكی سڤیل لانیكه‌م به دووری 1 كیلۆمه‌تر له‌یه‌كه‌ی ئه‌و بانكانه دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی وه‌شاندنی گورزه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان له زیانه لاوه‌كییه‌كان.
ئه‌م پێشهاته نوێیه نیشانده‌ری گۆڕانی ستراتیژیی شه‌ڕه‌كه‌یه له پێكدادانی سه‌ربازییه‌وه بۆ "جه‌نگی بانكه‌كان"، كه تێیدا ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی تێكشكاندنی سه‌قامگیریی داراییه‌وه گوشارێكی كوشنده بخاته سه‌ر هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر تاران هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە