1 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ڕاگرتنی گهشته ئاسمانییهكان وڵاتێكی دیكهشی گرتهوه
پهیام
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی یەمەن ڕایگەیاند کە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتان ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەیش بەھۆی لێکەوتەکانی شەڕی ئەمریکا و قهوارهی زایۆنی دژبە ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە.
وتەبێژی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی یەمەن، حاتم شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی دۆخی ئێستای ئەمنی ناوچەکەوە، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتان ھەڵوەشاندووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێ ناکەنەوە، تا ئەو کاتەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، ئاسایی دەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، ڕۆژانە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی ناوچەکە دەکەن و ڕایگەیاندووە: "پێشبینی دەکەین بە زووترین کات، گەشتەکان دەستپێبکەینەوە و لە کاتی خۆیدا خشتە نوێیەکان ڕادەگەیەنین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە