12/03/2026 375 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

په‌یام
سەرەڕای هێرشە چڕەکانی ئەمریکا و سوپای زایۆنی، ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی واشنتن جەخت دەکەنەوە کە دەسەڵاتی ئێران هێشتا یەکگرتووە و مەترسی هەرەسهێنانی لەسەر نییە، ئەمەش ئەرکی "تڕەمپ" بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە قورستر دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆدەنگییەکی هەواڵگیری لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەمریکا دروست بووە کە سەرکردایەتی ئێران دوای نزیکەی دوو هەفتە لە دەستپێپکردنی بۆردومانە هاوبەشەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی، هێشتا بە یەکگرتوویی ماوەتەوە. بەپێی نوێترین ڕاپۆرت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئامادە کراوە، دەسەڵاتی تاران لەبەردەم مەترسییەکی دەستبەجێی ڕووخاندا نییە و توانای کۆنترۆڵکردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و جڵەوگیرکردنی دۆخەکەی پاراستووە.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە فشارە سیاسییەکان لەسەر دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت ڕوویان لە زیادبوونە. تڕەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە "بەمنزیکانە" گەورەترین پرۆسەی سەربازی وڵاتەکەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە کۆتایی پێدەهێنێت، بەڵام شیکەرەوەکان پێیان وایە دۆزینەوەی دەرچەیەکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە کارێکی ئاسان نابێت، بەتایبەت کاتێک دامەزراوە حاکمەکانی ئێران لە پێگەکانی خۆیاندا جێگیر بن.

زانیارییە هەواڵگیرییەکان جەخت لەسەر توندوتۆڵی ناوماڵی دەسەڵات لە ئێران دەکەنەوە، تەنانەت دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوبات، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و سوپای زایۆنی. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی باڵای قەوارەی زایۆنی بۆ ڕۆیتەرز دانی بەوەدا ناوە کە لە کۆبوونەوە داخراوەکانیاندا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ناتوانرێت بە دڵنیاییەوە بگوترێ ئەم جەنگە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی حوکمڕانی نوخبەی ئایینی لە تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

سەرەتا