08/09/2025 384 جار خوێنراوەتەوە

بە تەنیا لە یەک ڕۆژدا زیاترلە هەزار كۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا

پەیام

تەنیا رۆژی شەممە زیاتر لە هەزار كۆچبەری نایاسایی گەیشتنە بەریتانیا، لەندەنیش پلان بۆ ئەوە دادەنێت پەنابەران بخاتە ناو سەربازگەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، تەنیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو نزیكەی هەزار و 97 كۆچبەری نایاسایی لەڕێی دەریاوە گەیشتوونەتە شانشینە یەكگرتووەكانی بەریتانیا، ئەمەش ژمارەی پەنابەرانی لەڕێی كەناڵی (مانچ)ـەوە كە دەكەوێتە نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا تەنیا بۆ ئەمساڵ گەیاندە 30 هەزار كەس.

هەڵكشانی ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی حكومەتی حزبی كرێكارانی بەریتانیای خستووەتە دۆخێكی سەختەوە، بەوپێیەی لە هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی ئەوەیان دا سنوورێك بۆ ئەم دیاردەیە دابنێن بەڵام لەبری سنووردانان ڕێژەكە زیادیكردووە.

لای خۆیەوە شەبانە مەحموود، وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەم ژمارە گەورانە قبوڵ ناكرێن و هەر جۆرە بژاردەیەك بۆ ڕێگری لە كۆچبەران تاوتوێ دەكات. ڕاشیگەیاند: بەمزووانە كۆچبەران بۆ فەرەنسا سنوورداش دەكەنەوە.

لای خۆیەوە جۆن هێڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند: حكومەت پلان بۆ ئەوە دادەنێت، كە پێگەی سەربازی یان نا سەربازی بۆ كۆكردنەوە و نیشتەجێبوونی ئەو كەسانە دابین بكات كە داوای مافی پەنابەری دەكەن.

ئەمەش دوای ئەوە هات بەشێك لە چالاكوان و هاووڵاتیانی بەریتانیا ڕەخنە لە حكومەت دەگرن، كە پەنابەران دەخاتە ناو ئوتێلەوە و لەسەر خەرجیی حكومەت و وەرگرتنی باج لە خەڵك دەیانژیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای لێخۆشبوونی له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه‌؛ سه‌رۆكی پێشووی هیندۆراس گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئاگر له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا كه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ڕووسیا: ئۆکرانیا ناوچەکانی رۆژاوای وڵاتەکەی لەدەست دەدات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌قایی: ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی بێ وه‌ڵام نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پنتاگۆن بە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەكان و تێچووى جەنگی ئێران تۆمەتبارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگره‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا؛ چوار هێنده‌ی ڕووبه‌ری پاریس دارستانی سوتاندووه‌

سەرەتا