04/10/2025 384 جار خوێنراوەتەوە

ستیف ویتكۆف لە میسر بەشداریی دانوستانەكانی ئیسرائیل و لایەنى فەڵەستینى دەكات

پەیام 

كەناڵی 12ی عیبری بڵاوی كردەوە، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێوەیە بۆ میسر بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان لە نێوان قەوارەی زایۆنی و حەماس، ئەمەش وەك بەشێك لە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەكان.

كەناڵەكە ئاشكرای كردووە، لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ گفتوگۆكان دەكرێنK كە بڕیارە سبەینێ یەكشەممە لە میسر ئەنجام بدرێن.

دەشڵێت: گفتوگۆكان لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەدەچن، ئەمریكییەكان چاوەڕوانی سەركەوتنی گفتوگۆكان و دەستپێكی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنەكەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیارە ڕۆن دێرمێر وەزیری كاروباری ستراتیژی قەوارەی زایۆنی و وتیكۆف ڕەنگە جارید كوشنەر زاوای سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆكاندا بەشدار بن.

پێشتر میدیاكانی قەوارەی زایۆنی باسیان لەوە كرد، تیمی دانوستانكاری قەوارەی زایۆنی ڕێنمایی وەرگرتووە بۆ ئامادەكاری بۆ ناردنی شاندێك، بەبێ ئەوەی وردەكاری لەبارەی ئەندامانی شاندەكە بڵاو بكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی ئەمنی قەوارەی زایۆنی لە ئێستادا خەریكی ئامادەكردنی لیستی ناوی زیندانییە فەلەستینییەكانن تا وەك بەشێك لە پلانی چاوەڕوانكراوی ئاڵوگۆڕی دیلەكان ئازادیان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیندزی گراهام، سیناتۆری دياری کۆمارییەکان کۆچی دوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

سەرەتا