13/05/2026 431 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌


سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت ڕێگرى لە ئێران لەوەى نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى کارى هەرە لەپێشینەى ئیدارەکەیەتى و بیر لە فشارى ئابووریی سەر هاووڵاتیانى ئەمریکى ناکاتەوە. 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێش بەجێهێشتنى کۆشکى سپى و بەڕێکەوتنى بەرەو چین لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتى: ڕێگرى لە ئێران لەوەى نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى کارى هەرە لەپێشینەى ئیدارەکەیەتى و ئەو دۆخە ئابوورییەى ڕووبەڕووى ئەمریکیەکان بووەتەوە کاریگەرى ناکاتە سەر بڕیارەکانى سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران. 
لەوەڵامى پرسیارى ئەوەى فشارە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەى تێچووى ژیان هانى نادات بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند: ئەوە تەنیا کەمێکیش کاریگەرى لە هەڵوێستى ناکات و تەنیا شتى گرنگ بەلایەوە ئەوەیە ڕێگە نەدرێت ئێران چەکى ئەتۆمى بەدەست بهێنێت. 
پێشبینى دەکرێت ئەو لێدوانانەى سەرۆکى ئەمریکا ببێتە جێى ڕەخنەى نەیارە سیاسیەکانى کە داوا دەکەن ئیدارەى واشنتۆن هاوسەنگى بکات لەنێوان ئامانجە جیۆسیاسیەکان و دەرەنجامى ئابووری لەسەر هاووڵاتیان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پنتاگۆن بە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەكان و تێچووى جەنگی ئێران تۆمەتبارە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگره‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا؛ چوار هێنده‌ی ڕووبه‌ری پاریس دارستانی سوتاندووه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی گاردیان: ئه‌مریكا تێچوو و زیانه‌ گیانییه‌كانی جه‌نگی سه‌ر ئێران ده‌شارێته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و پرسی ئێران كارنامه‌ی یه‌كه‌مه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بزووتنەوەی سیسركەكان لە هندستان هەوڵى هەژاندنی پایەكانی حكومەت دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى ئاگركەوتنەوە لە فەرەنسا و ئیسپانیا 160 هەزار كەس لە ماڵەكانیان ڕاگوێزران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی نوێ بەسەر ئەوروپا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستان، پاكستان مەرجی بۆ ئێران داناوە هێرشەکانى ڕابگرێت

سەرەتا