نازم عه‌بدوڵڵا 10/07/2025 68 جار خوێنراوەتەوە

تاکتیک و ستراتیجی ئەمریکا

وەکو ستراتیج دوای گەردەلولی بیابان، ئەمریکا جوغرافیای عێراقی تێکداو هەرێمێکی فیدراڵی بەناوی هەرێمی کوردستان جیاکردەوە، وەکو ستراتیج لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانی تازەی ئەمریکا لەگەڵ بنیاتنانی دەوڵەتی بەهێز نییە.

ئێستا بەپێچەوانەی دوای جەنگی جیهانی دووەم، کە بەرانبەر بلۆکی ڕۆژهەڵات و بیری کۆمۆنیستی ئەیویست دۆستەکانی لەڕووی ئابووری و سەربازی بەهێزبن، بۆیە ئەیویست ئێران و هاوپەیمانەکانی لەو قۆناغەدا گەورەو بەهێز دەربکەون، بەڵام ئێستا هەر دەوڵەتێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە ئەگەر ڕووبەڕوی تەنگەژەو لێدان ببێتەوە یەکپارچەیی دەکەوێتە مەترسیەوە، ئەمەش وایکردووە وڵاتانی ناوچەکە مەترسیان لێ بنێشێت و وڵاتێکی وەکو تورکیا پڕۆژەی چاکسازی ناوخۆیی پیادە بکات و لەگەڵ پەکەکە بەجۆرێک ڕێک بکەوێت.

ئەوەی لەسەر زاری هەندێک بەرپرسی ئەمریکی دەبیسترێت، کە دەڵێن: ئێمە لە داننان بەفیدراڵیەتی عێراق و سوریادا بە هەڵەداچووین، ئەوە گوتارێکی تاکتیکیە هیچ لە پلانە ستراتیجیەکە ناگۆڕێت، باشترین نموونەش هەڵوێستی ئەمریکایە بەرانبەر ڕۆژئاواو تەرخانکردنی بوودجە بۆ باڵی سەربازی هەسەدە، یان هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزەکانی حەفتاو هەشتای حکومەتی هەرێم، بەو هەموو گەندەڵی و تاکڕەوییەی لە هەرێمدا هەیە، هێشتاماوە.

ئەگەر بڕێک بە وردی لەهەڵس و کەوتی سووننەکانی عێراق وردببینەوە، دەبینین لەڕووی واقیعیەوە نەک دەستوری،  نەرم نەرم هەنگاو بەرەو فیدراڵیەت دەنێت.

بۆیە کاتێک قسە لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێت، گرنگە پێشەکی بزانرێت ستراتیجیەتی ئەمریکا چییە، بۆ ئەوەی ستراتیجیەت و تاکتیکمان لێ تێکەڵ نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا