نازم عه‌بدوڵڵا 27/07/2021 1090 جار خوێنراوەتەوە

دوای کودەتاکەی تونس

ئەبێ لایەنە ئیسلامیەکان هەڵوێستە لەسەر ئەو دۆخە بکەن بۆ شەریک و هاوبەشەکانی دەسەڵات کودەتایان بەسەردا دەکەن؟

لە کودەتاکەی سیسی بەسەر دەسەڵاتی شەرعیەتدا لە میسر و لە کودەتای ۲٥/۷/۲۰۲۱ لە تونس دوو هەڵبژاردە ئەخاتە بەردەم لایەنە ئیسلامیەکان:

بژاردەی یەکەم ئەوەیە لایەنە ئیسلامیەکان لە دەسەڵات نزیک نەبنەوە تا ئەوکاتەی ئەتوانن پارێزگاری لێ ئەکەن، لەبەر ئەوەی بەتابەتی لە وڵاتانی عەرەبی سیستەم و دامەزراوەی دەستوری بابەتێکی شکڵیە، ئەوەندە بونیان هەیە تا زلهێزەکان تێبینیان نەبێت، ئەگەر لەو نوسینانە ورد بیتەوە هاوسۆزانی شێخ ڕاشید غەنوشی و بزوتنەوەکەی نوسیویانە جەخت لەسەر ئەوە ئەکەنەوە ئەمە کودەتایە بەسەر شەرعیەتدا، ئەمە ڕاستە بەڵام ئەم سکاڵایە لای کێ ئەکەیت؟!

نەیارو غەیرە ئیسلامیەکان ئەوانەی نزیکەی سەدەیەکە لەحوکمڕانیدا فاشیل بوون گەل و جەماوەر لێیان هەستان و تۆڵەی خەڵک و وڵاتیان لێکردنەوە، جارێکی تر بەپشتیوانی وڵاتان و هێزە دەرەکیەکان خۆیان کۆ کردەوە بەتەزویر، یان بە کودەتا ئەوانەی خاوەنی شەرعیەت و ڕای زۆرینەی خەڵکن دوای ئەوەی کودەتایان بەسەردا ئەکەن، یان ئەیان کوژن، یان ڕاپێچی گرتوخانەکان ئەکەن، بۆیە لەم دۆخەدا چاک وایە لایەنە ئیسلامیەکان تا ئەوکاتەی ئەتوانن پارێزگاری لەدەسەڵات بکەن، بیر لەوە بکەنەوە، خەریکی پێگەیاندن و بانگەواز بن و خۆیان لە میکانیزمەکانی نزیک کەوتنەوە لە دەسەڵات وەکو هەڵبژاردن و هاوشێوەکانی بەدوور بگرن، بەم هەنگاوەش چیتر خەڵکی بەگشتی و جەماوەرو کادێران و ئەندامانیان لێیان نا ئومێد نابن و پێیان بێ متمانە نابن و پارتەکانیشیان کەم تر لێک ترازان ڕوویان تێ دەکات ، بەڵکو خۆ بەخشانە کاری پێگەیاندن و بانگەواز و خێرخوازی ئەکەن.

بژاردەی دووەم ئەگەر قەناعەتیان وا بوو بەشداری کردنی دەسەڵات ناچارییەکی ئەم قۆناغەیە ئەبێ پێشەکی ڕێگەکانی پاراستنی دەسەڵات مسۆگەربکەن ، خۆیان یەکلا بکەنەوە کاتێک دەسەڵاتیان گرتە دەست ، بەتەنها خۆیان نەسپێرن بە دەستورو شەرعیەتی جەماوەر، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا بەهێزی خۆیان و بەگەڕخستنی دیبلۆماسیەت پارێزگاری لە دەسەڵات بکەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا