نازم عهبدوڵڵا
31/10/2023
121 جار خوێنراوەتەوە
دروشمە مرۆڤدۆستەکانی وڵاتانی رۆژئاوا
بەرەی وڵاتانی رۆژئاوا، کە خۆیان وا وێنا دەکەن نوێنەری
مافی مرۆڤن، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بەتایبەتی لە جیهانی ئیسلامیدا، زۆرترین پێشێلیان
بەرانبەر بەمافەکانی مرۆڤ و ژن و منداڵ کردووە، بەتایبەتی ئەمریکا، کە سەلماندیان
کاتێک هەریەکێک لەو دروشمانە دەبنە بەربەست بۆ گەیشتن ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان،
ئەوان بێشەرمانەو بێ سێو دوو لێکردن، پێشێلیان دەکەن و هیچ بایەخێک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
و ڕای گشتیی دانانێن!
ئێمەش لە پەرچە کرداری ئەواندا، لەبەر دوو هۆ
نابێت بەکەم بایەخی تەماشای ئەو بنەماو دروشمە مرۆڤایەتیانە بکەین:
هۆکاری یەکەم: جیهانی ئیسلامیی وەکو بنەما ئیسلامییەکان
باوەڕمان پێیان هەیە، لەپەرچە کرداری زلهێزە بەرژەوەندخوازەکان دەست بەرداریان نابین.
هۆکاری دووەم: لەم هەل و مەجەدا، جیهانی دووەم
بەتایبەتی جیهانی ئیسلامیی، بەهەموو گەل و نەتەوەکانیانەوە، خاوەنی هێز نین تا بەزەبری
هێز وەڵامی ستەم و کارە دژ بە مرۆڤایەتییەکانیان بدەنەوە.
بۆیە زۆر
پێویستمان بەئەوە هەیە ئەو دروشمانە بیری گەلانی جیهان بهێنینەوە، بەتایبەتی گەلانی
رۆژئاوا، تا فشار لەسەر وڵاتەکانیان دروست بکەن و مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکەن، هەر
وەکو دەبینین لەو بەربەرییەتەی لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە بەرانبەر بەکەرتی غەززە
دەکرێت، زۆرێک لەگەلانی ڕۆژئاوا خاوەنی هەڵوێستی جوامێرانەن، ئەگەر هەڵوێستی ئەوان
نەبوایە، لەوانە بوو کەرتی غەززە بە ئاقارێکی زۆر خراپتردا بڕۆیشتایە، ئەمەش وا دەکات
گەلان و حکومەتەکان لێک جودا بکەینەوەو یەک حوکم نەدەین بەسەریاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی نازم عهبدوڵڵا